تێچووی دروست کردنی فرۆشگای ئەلکترۆنی زیادترە بەهۆی ئاڵۆزی و هەبوونی تایبەتمەندی زیادتر و ویستی کاتێکی زیادتر بۆ دروست کردنی وێبسایتەکە. وێبسایتی فرۆشگای ئەلکترۆنی تایبەتمەندی زۆر زیادتری وەک ڕێگەکانی پارەدان و بەڕێوبردنی بەرهەمەکان و ئاڵوگۆڕ لەخۆ دەگرێت.
بەڵێ، تۆ دەتوانیت داوای بەرز کردنی پلانەکەت بکەیت، داواکردن پلانی بەرزتر تێچووی ٪٢٥ بۆ ٪٥٠ ی بڕی گشتی پلانە نوێکە لەخۆ دەگرێت. ئەمەش ڕێگەت پێدەدات هەتاوەکوو بتوانیت بە ئاسانی وێبسایتەکەت پەرە پێ بدەیت بۆ ئامانجە جیاوازەکانت.
تێچووی زیادکردنی بەش یان گۆڕانکاری لە وێبسایتەکەت لە نێوان ١٥ بۆ ٣٠ دۆلار دەبێت بەپێی ئەو شتەی کە داوای دەکەیت و ئاڵۆزیەکەی.
ئەو بەشداربووانەی کە وێبسایتەکانیان لەژێر پلانی بەڕێوبردنی ئێمەدایە داشکاندنی ٪٣٣ یان بۆ دەکرێت و ئەمەش هاوکاریان دەبێت لە پاشەکەوت کردنی تێچووەکان.
زیادکردنی هەر زمانێکی نوێ تێچووی دیاریکراوی ٢٠ دۆلاری هەیە بۆ هەر لاپەڕە یان پۆستێک کە لە وێبسایتەکەت بوونی هەبێت. بە زیادکردنی هەرزمانێک تۆ ژمارەیەکی زیادتر لە بینەر و کڕیار بۆلای خۆت ڕادەکێشیت و تارگێتی ژمارەیەکی خەڵکی زیادتر دەکەیت.
هەر وێبسایتێک پلانی ٣ ئیمەیڵی بێبەرامبەری هەیە کە بیرگەی هەر ئیمەیڵێک ١ گێگابایتە. لەکاتی ویستی زیادتر ئێمە دەتوانین پلانی ئیمەیڵەکەت بۆ بگۆڕین بە پلانێکی پێشکەوتوو تر.
ئەو بەشداربووانەی کە وێبسایتەکانیان بە ئێمە دەسپێرن بۆ بەڕێوبردن سودمەند دەبن لە خزمەتگوزاری بەردەوامی چاودێری وێبسایت و پاراستن دژی هێرشە ئەلەکترۆنیەکان و لەبەرگرتنەوە و هەروەها چاکسازی وێبسایتەکە لە ئەگەری هەر کێشەیەک دا بە بەردەوامی بۆ ماوەی ساڵێک.
چاککردنەوەی گەڕاندنەوەی وێبسایتەکەت تێچووی ٪٥٠ ی نرخی دروستکردنی وێبسایتەکەت لەخۆ دەگرێت ئەگەر هاتوو وێبسایتەکەت لەژێر چاودێری ئێمەدا نەبوو، هەربۆیە ئێمە هەمیشە پێشنیاری بەڕێوبردنی وێبسایتەکان لە بەشداربووەکانمان دەکەین بۆ ئەوەی ئاسودە بن لە ئەگەری ڕوودانی هەر کێشەیەک دا.
بەڵی هەموو بەشداربووانمان ئازادن لەوەی کە وێبسایتەکە بۆخۆیان بەڕێوەی دەبەن یاخود دەیسپێرن بە ئێمە ئەمەش لەکاتی دروست کردن یان نوێکردنەوە ساڵانە بڕیاری لەسەر دەدرێت.