لـێـرەوە وەڵامـی پـرسـیــارەکـانـت بـدۆزەرەوە

پرسیارەباوەکان کە دەکرێت

ڕایبکێشە

بۆچی نرخی فرۆشگا ئۆنڵاینەکان بەرزترە لە وێبسایتی ئاسایی؟

تێچووی دروست کردنی فرۆشگای ئەلکترۆنی زیادترە بەهۆی ئاڵۆزی و هەبوونی تایبەتمەندی زیادتر و ویستی کاتێکی زیادتر بۆ دروست کردنی وێبسایتەکە. وێبسایتی فرۆشگای ئەلکترۆنی تایبەتمەندی زۆر زیادتری وەک ڕێگەکانی پارەدان و بەڕێوبردنی بەرهەمەکان و ئاڵوگۆڕ لەخۆ دەگرێت.

بەڵێ، تۆ دەتوانیت داوای بەرز کردنی پلانەکەت بکەیت، داواکردن پلانی بەرزتر تێچووی ٪٢٥ بۆ ٪٥٠ ی بڕی گشتی پلانە نوێکە لەخۆ دەگرێت. ئەمەش ڕێگەت پێدەدات هەتاوەکوو بتوانیت بە ئاسانی وێبسایتەکەت پەرە پێ بدەیت بۆ ئامانجە جیاوازەکانت.

بەپێی ئەو پلانەی کە داوای دەکەیت، لەوانەیە هەندێک سنوور هەبێت. ئێمە زۆرترین هەوڵی خۆمان دەدەین تاوەکوو بتوانین هاوکاریت کەین. هەر تایبەتمەندیەکی زیادە نرخ و تێچووی خۆی دەبێت، لەگەڵ ئەمەدا ڕێگەت پێدەدات وێبسایتەکەت بەو شێوەیە بگونجێنیت کە خۆت ئاواتی پێ دەخوازیت.

تێچووی زیادکردنی بەش یان گۆڕانکاری لە وێبسایتەکەت لە نێوان ١٥ بۆ ٣٠ دۆلار دەبێت بەپێی ئەو شتەی کە داوای دەکەیت و ئاڵۆزیەکەی.

ئەو بەشداربووانەی کە وێبسایتەکانیان لەژێر پلانی بەڕێوبردنی ئێمەدایە داشکاندنی ٪٣٣ یان بۆ دەکرێت و ئەمەش هاوکاریان دەبێت لە پاشەکەوت کردنی تێچووەکان.

تێجووی زیادکردنی زمانێکی تر بۆ وێبسایتەکەم چەندە؟

زیادکردنی هەر زمانێکی نوێ تێچووی دیاریکراوی ٢٠ دۆلاری هەیە بۆ هەر لاپەڕە یان پۆستێک کە لە وێبسایتەکەت بوونی هەبێت. بە زیادکردنی هەرزمانێک تۆ ژمارەیەکی زیادتر لە بینەر و کڕیار بۆلای خۆت ڕادەکێشیت و تارگێتی ژمارەیەکی خەڵکی زیادتر دەکەیت.

بەڕێوبردنی ساڵانە بۆ دابین کردنی پاراستن و کۆپی و چاودێری بەردەوام بۆ هەرکێشەیەک و چارەسەرکردنیەتی. تێچووی ئەم خزمەتگوزاریە بریتییە لە ١٠٠ بۆ ٥٠٠ دۆلار بەشێوەی ساڵانە بەپێی جۆری وێبسایتەکەت و ئاڵۆزی وێبسایتەکەت. ئەمەش دڵنیایی و ئاسوودەییت پێدەبەخشێت لە ئەگەری بوون یاخود ڕوودانی هەر کێشەیەک لە وێبسایتەکەت دا.

هەر وێبسایتێک پلانی ٣ ئیمەیڵی بێبەرامبەری هەیە کە بیرگەی هەر ئیمەیڵێک ١ گێگابایتە. لەکاتی ویستی زیادتر ئێمە دەتوانین پلانی ئیمەیڵەکەت بۆ بگۆڕین بە پلانێکی پێشکەوتوو تر.

جیاوازی چییە لە نێوان نرخی دروست کردنی وێبسایت و نرخی نوێ کردنەوەی ساڵانە؟
وێبسایتەکەت جیاوازە لە نرخی دروست کردنی وێبسایتەکەت، کە بریتییە لە ٪٣٠ بۆ ٪٥٠ ی تێچووی دروست کردنی وێبسایتەکەت بۆ هەر ساڵێک. نوێکردنەوەی ساڵانە وێبسایتەکەت بە چالاکی دەهێڵێتەوەو پلەی وێبسایتەکەت بەرەو سەرد دەبات.
بەڵێ هەموو بەشداربووانمان ماوەی مانگێکیان بێبەرامبەر هەیە بۆ داواکاری هەر گۆڕانکاریەکی بچووک یان زیادکردنی شتێک، ئەمەش لە بەرواری کارابوونی وێبسایتەکەوە. وە لە نوێکردنەوەی ساڵانەش دا هەر کڕیارێک دەتوانێت لە نێوان ٤ بۆ ٨ گۆڕانکاری داوا بکات (بەپێی ئاڵۆزی گۆڕانکاریەکە) ئەمەش ئاسانکاریت بۆ دەکات و ڕێگە دەدات وێبسایتەکەت هەمیشە پێشەنگ بێت.
پلانی بەڕێوبردنی وێبسایتەکەم چی لەخۆ دەگرێت؟

ئەو بەشداربووانەی کە وێبسایتەکانیان بە ئێمە دەسپێرن بۆ بەڕێوبردن سودمەند دەبن لە خزمەتگوزاری بەردەوامی چاودێری وێبسایت و پاراستن دژی هێرشە ئەلەکترۆنیەکان و  لەبەرگرتنەوە و هەروەها چاکسازی وێبسایتەکە لە ئەگەری هەر کێشەیەک دا بە بەردەوامی بۆ ماوەی ساڵێک.

جگە لەوەی کە بەشداربووانمان بە بەردەوامی چاودێری وێبسایتەکەیان دەکرێت و چاکسازی بۆ دەکرێت و تەنانەت لەکاتی لەناوچوونی تەواوی وێبسایتەکە، وێبسایتەکەیان جارێکی تر بۆ دروست دەکرێتەوە بێبەرامبەر، بەشداربووانمان داشکاندنیان بۆ دەکرێت لە تێچووی زیادکردن و گۆڕانکاری لە وێبسایتەکانیان دا و چەندین خزمەتگوزاری تر.

چاککردنەوەی گەڕاندنەوەی وێبسایتەکەت تێچووی ٪٥٠ ی نرخی دروستکردنی وێبسایتەکەت لەخۆ دەگرێت ئەگەر هاتوو وێبسایتەکەت لەژێر چاودێری ئێمەدا نەبوو، هەربۆیە ئێمە هەمیشە پێشنیاری بەڕێوبردنی وێبسایتەکان لە بەشداربووەکانمان دەکەین بۆ ئەوەی ئاسودە بن لە ئەگەری ڕوودانی هەر کێشەیەک دا.

بەڵی هەموو بەشداربووانمان ئازادن لەوەی کە وێبسایتەکە بۆخۆیان بەڕێوەی دەبەن یاخود دەیسپێرن بە ئێمە ئەمەش لەکاتی دروست کردن یان نوێکردنەوە ساڵانە بڕیاری لەسەر دەدرێت.